باران کە ناوی ڕەحمەتی خوایە
باران کە ناوی ڕەحمەتی خوایە | بۆ کشتوکاڵمان ئەوە سەرمایە |
زۆرجار هێلانەی بەدبەخت تێک ئەدا | لە شۆرەکاردا دڕک لێک ئەدا |
خوا تەجەللی خۆی بەم کوردە نواند | «لَیْلَةُ الْقَدْر»ی بە... یا دۆڕاند |
حەوتەوانەمان بۆ دێتە بەرماڵ | ئێمە ئەیدەینە بەر گورزی بەرماڵ |
خەڵکی بۆ یارمەت پشت ئەدەنە یەک | ئێمە بۆ تۆران پشت ئەکەینە یەک |
نیشان بەو نیشان ئەمجارەی دەربەند | لای دۆست و دوژمن پشتمان لە یەک سەند |
کەس دەربەندەی کەس نییە بۆ مردن | ئەو دەربەندەیە زاماری کردن |
بەخیل سێ نەوعە لەم دنیایەدا | یەکێ نایەوێ خۆی بە کەس بدا |
دووەم نایەوێ چاکەی کەس بۆ کەس | سێیەم دەربارەی خۆیشی فریادڕەس |
ئێمە لە دەستەی سێیەم بەخیلین | لەچاو شاران دا بۆیە زەلیلین |
ئەڵێن: بۆ ڕێ و بان ئەمەندە پارە | ئیسرافە دڵمان پێی بریندارە |
هەرچی ئەیکوتم ئاسنی ساردە | سا توخوا مەلا ئەمیشە ئاردە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 494
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|