باز ئەوا شابازی فکرم مەیلی پەروازی هەیە

باز ئەوا شابازی فکرم مەیلی پەروازی هەیە (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309223باز ئەوا شابازی فکرم مەیلی پەروازی هەیە1945مەلا مارف کۆکەیی
باز ئەوا شابازی فکرم مەیلی پەروازی هەیە بۆ شکاری لوتفی تۆ زۆری نییە نازی هەیە
هەوری تەبعم مایلی گریان و بەرق و باریشە بۆیە گوڵ کەیف و دەماغێکی تەڕ و سازی هەیە
موددەتێکە عەندەلیبی باغی شێعرم ساکیتە لەم گوڵ و گوڵزارە یەک دنیا گلە و ڕازی هەیە
یادی لوتفی تۆ سەبەب بوو کەوتە سەر نەشئە و دەماغ قەهقەهەی کەبکی بەهاری، چەهچەهەی بازی هەیە
عاشقی گوڵزاری باغی تۆیە تۆش مەنعی مەکە بۆ غەزەلخوانی یەدی بەیزا و ئیعجازی هەیە
ئەی سەبا چاوی سەرم زەحمەت بکێشە تا «سەرا» سەهلە بۆ تۆ گەرچی دوورە و پێچ و هەورازی هەیە
بۆ حزووری مەرکەزی ئالی بەنیعەبباسیان ئەو جەوانەی شۆرەت و تەعریف و ئاوازی هەیە
مونعیمێکە ڕیزەخواری نیعمەتی بێ میننەتی خۆشترە وەزعی لە ئاغایێک کە «دریازی» هەیە
نیم نیگاهێکی لەگەڵ مەی بێ سەر و پایێک ببێ هێندە پێناچێ دەڵێن فەڕش و سەرئەندازی هەیە
تۆ لە قەولی من لە پاش عەرزی ئیرادەت پێی بڵێ «کۆکەیی» یەک وەزعی ناهەموار و ناسازی هەیە
نازری کارخانەکەی دەیگووت کە بۆ شام و نەهار غالیبەن نانی بە وشکی و جارێ پیوازی هەیە
پەرتەوی شوعلە و شوعاعی دایرەی ئینعامی تۆ بۆ شەوی تاریکی ئەو حوکمی چراگازی هەیە
گەرچی چەن ساڵە لە دەروازەی «سەرا»یی هیممەتت یەک حقووق و قیسمەتی بێ کەسر و ئەفرازی هەیە
مونتەها ئەو ساڵ لەبەر دەخڵی کەم و خەرجی گەزاف ئینتیزاری یەک سیلەی مەخسووس و مومتازی هەیە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.