دە کوردە! گیانەکەم بەزم و سەفا بەس
|
سەفای پڕ زەحمەتی باری جەفا بەس
|
بە دینم بت پەرەستی عارە، بۆ دین
|
دەسا پەرسینی ئاوی کانی با بەس
|
بزانە چۆن ئەچیتە ڕیزی هاوماڵ
|
بە بێ قازانج! ئیتر حاو و حەوا بەس
|
برای کوردم! کە خۆت ناو نا منەوەر!
|
بزانە بوغزی شەرعی موستەفا بەس
|
مەکەن هەرگیز خەیاڵی ژێردەسی خەڵک
|
دەسا کۆشش لە هەر کاری فەنا بەس
|
دە داوای حەقی خۆت کە و هیچ مەترسە
|
لە دڵ دوژمن ئیتر شەرم و حەیا بەس
|
تەجەموع باعیسی تەشکیلە بۆ تۆ!
|
لەگەڵ هاوماڵەکەت، حەرب و وەغا بەس
|
ئەگەر هات ئەجنەبی لوتفت لەگەڵ کات
|
بە پارە ئەتکڕێ، عەقڵی هەبا بەس
|
ئەگەر قانع ئەتۆش مەردی لە مەیدان
|
بەسە، هەجوی هەموو قەوم و برا بەس
|