بانە (1955)
by قانع
306838بانە1955قانع

بانە ناو پیاوێکە کە فەرمانڕەوا بووە بەسەر ئەو پارچەیەدا بانە بەش کراوە بە سێ پارچە: ١) قەڵای بە ڕۆژەکۆن، ٢) پشت ئاردبەبا، ٣) ناوچەی شیوەکەڵ کە ئێستە لە سەر سنووری عێراقە. بەگزادەی بانە پێیان وتوون ئیختیار دینی چوونکو کە پێغەمەر هاتە دنیاوە. بە ئیختیاری خۆیان بە بێ جەنگ و کوشتار بەگزادەی بانە دینی پاکی ئیسلامیان قەبووڵ کرد جا بەو هۆیەوە پێیان ئەڵێن ئیختیاری دینی یانی لە هەوەڵی زەمانی سەعادەتەوە ئاغایی و سەرۆکی ئەو پارچەیانە بە دەستەوەیە. باپیرە گەورەی بەگزادەی بانە ناوی سلێمان بەگ بووە پیاوێکی زۆر پارێزگار و خووڕەوشت چاک بووە و زۆر حەزی کردووە لە ئاسایشی مللەت و زۆر موسڵمانیش بووە بە جۆرێ خۆی پاراستووە لە زوڵم و خراپە بە ئارەزووی خۆی دەستی لە فەرماندەری و سەرۆکی بانە هەڵگرتووە و یەک کچی بووە کچەکەی داوە بە بوداق بەگ کوڕی میرزا خان بەگی برای. ئەم برازای خۆیە کردووە بە فەرماندەر لەباتی خۆیی و خۆی دوو جار چووە بۆ حەج لە جاری دووهەما لە مەدینەی مونەووەرە وەفاتی کردووە ئێستە سلێمان بەگ گۆڕی لە مەدینەیە بەڵام گۆڕستانێ هەیە لە قەراخ شاری بانە پێی ئەڵێن گۆڕی سلێمان بەگ ئەو نەزەرگای سلێمان بەگە. سلێمان بەگی دووهەم کە مەشهوورە بە سلێمان بەگ کەچەڵ کوڕەزای میرزاخان بەگ و کچەزای سلێمان بەگی گەورەیە ئەم سلێمان بەگی دووهەمە باپیری هەموو بەگزادی بانەیە. بەگزادەی بانە شەش حەوت بەرە بابن: ١) بارام بەگی کە سەرۆکی ئەم بەرە بابە ئێستە حەمەڕەشید خانە، ٢) یۆنس خانی، ٣) لفتە بەگی، ٤) عەبدە بەگی، ٥) وەسمان بەگی، ٦) حسێن بەگی. بەگزادەی بانە چوونکوو زۆرن، لەم کتێبەدا ناگونجێ هەموویان و کردەوەیان بنووسیین بەڵام لە سروەی بەربەیان مێژووی کوردان بە درێژی نووسراون.


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).