باوکی سددیق و حوسام لە دوای سەلاح ڕۆڵەی سەلیم
مێژووی تەواوبوونی مزگەوتی حاجی بەکر سەلیم حەماوی «زێڕنگر» لە هەولێر
باوکی سددیق و حوسام لە دوای سەلاح ڕۆڵەی سەلیم | حاجی بەکری خاوەنی ئیمان و دین قەلبی سەلیم |
بۆ قەبوڵی دین و ئیمانی لە لای ڕەببی غەفوور | هیممەتی کرد جوانترین مزگەوتی کرد بۆ خوای کەریم |
بوو بە نیشانەی قەبووڵی دین و ئیمان و حەجی | لای خوای خاوەن کەڕەم حەننان و ڕەحمان و ڕەحیم |
سا لە پاداشی بینای ئەم مەسجیدە و ئەم مەدرەسە | ئەی خوا پێیان بدەی چەند قەسری جەنناتوننەعیم |
با بە عام ئێمەش لە تەئریخی تەواوبوونی بڵێین | خوا لە فیردەوسی موهەییاکا لە بۆیان جێی موقیم |
هەم لە عەبدوڵڵا حوسەینیش نووسەری ئەم مێژووە | خۆش ببی ڕۆژی قیامەت ڕۆژی ترس و لەرز و بیم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|