باوەڕ ئەکەم کە گیانی بڵند نامرێت و ئەژی
پبە بۆنەی چل ڕۆژ تێپەڕ بوون بەسەر کۆچی دوایی «جەمیل سدقی زەهاوی» دا لە شاری بەغدادا لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی مایسی ساڵی ١٩٣٧
باوەڕ ئەکەم کە گیانی بڵند نامرێت و ئەژی | جاران بە خەو بوو، ئێستە بە دیمانە هاتە دی |
چەندە گیانی مردوو بانگ ئەکرێ و گفتوگۆ ئەکا | فەن بۆ ژیان هەتا سەری گیان جستوجۆ ئەکا |
بڕوانە ئاسمان بوەتە پەلکی زەرد و سوور | گیانی زەهاوییە کە ئەدرەوشێتەوە لە دوور |
گوێم لێیە بانگ ئەکا کە بەخێر بێن بە کۆمەڵی | ئەم هاتنەتان نیشانەیە بۆ ڕەنگی یەکدڵی |
شادم بە مەیلەوە یادی ئاوارەییم ئەکەن | دیارە بە قەدری خوێندنەوە بەرز ئەبێت وەتەن |
هەتا حورمەتی گوزەشتەی بێ، تازە پێ ئەگا | خوێنی حەماسەت هەڵدەقوڵێنێ لە ناو ڕەگا |
دەرکەوت زەهاوی وا لە دڵی ئێمەدا ئەژی | چەند بەختیارە، دیارە کە ئاواتی هاتە دی |
سەد ساڵی تر بپرسی، جەمیل سدقی وا لە کوێ؟ | دەنگی بڵندی خۆی لە هەموو شیعری دێتە گوێ |
ناڵێم کە هەیکەلێکی ببێ، وێنە مردووە | دیوانی شیعری چاکترە ناودار و زیندووە |
جاران بە شیعری ئەو بوو کە «فردەوسی» ناسرا | فردەوس بوو بە هەواری دوو فردەوس وەک برا |
کاک جەمیل بە یادی جەمیلت بوو کە شیعرم هات | ڕاوەستە زۆری نەماوە کە منیش بێمە لات |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|