باو و باپیرمان بە ئامۆژگاری
باو و باپیرمان بە ئامۆژگاری | پێیان ئەگوتین بە ڕاست و دیاری |
ڕۆڵە چاوی پیس وەک تیغ کار ئەکا | زۆر پەنجەی بەهێز کۆڵەوار ئەکا |
کە چاو بە ماڵی کەسێ هەڵدێنن | بەردی بنچینەی لە بن دەردێنن |
حاکمی «بابان» چارەیان دیوە | زۆر چاوی پیسیان کە هەڵکۆڵیوە |
هەروەک چاوی پیس بە تەجروبەیە | نەگبەتی و شوومیش زۆری بۆ هەیە |
نەگبەتی لە چوار چشتا بینراوە | ئێستایش ئەو چوارە شوومییان ماوە |
یەکەم وڵاخە، کە وا هەندێکیان | شوومە و زەرەری زۆرە بۆ ئینسان |
دووەم خانووە ئەویش مەعلوومە | هەندێکیان ڕزقی تیا نییە شوومە |
سێیەم ژن، کە پێی بە مێرد ناکەوێ | خۆشی نابینن پێکەوە شەوێ |
چوارەم پیاوێکە، تا بڵێی عاقڵ | لە ئیدارەدا زۆرزان و کامڵ |
کەچی ئەمەندە نەگبەت گرتوویە | دەستی هەر کەسی بۆ بێ خستوویە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1012
1950/05/25
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|