با بناڵم بەم برینۆ تا بە ڕۆژی نەفخی سوور
|
لەشکری مەینەت بە جارێ قڕ بکا عەیش و سروور
|
وەک خەدەنگی قەوسی ئەبرۆی نەوجوانە قامەتم
|
موقتەبەس دال و ئەلف، لام و دالی بێ شعوور
|
نەک ئومێدە بۆ دڵ و نەک شادییە بۆ شەوق و عەیش
|
سەر لە یەک شێوێنن و، کۆچکردنیش بۆ خوار و ژوور
|
کەی لە هەر «دێ»وە ئەبێت تەرفیعی ئیعزازی وەتەن!؟
|
یا لە هەورامانۆ بکشێ بۆ محاڵی شارەزوور!؟
|
ئیتتیفاقی عامەیە مەرهەم لەبۆ دەرمانی کورد
|
کۆمەڵێک پێکۆ بنێن وەک ئیجتماعی سەلم و توور
|
کەی لە کردە نائومێد و بەشبڕاوە هیچ کەسێک!؟
|
بۆنی بۆگەن دێ لە سیر و عەتری خۆشبۆیە بخوور
|
تا قیامەت قانعا وەسیەت بکەی فایدەی نییە
|
کوردستانی کوشت بە جارێ، کانی با و پیرمەسوور
|