برا خۆش بوو مەریوانم کە جێگەی خانی خانان بوو

برا خۆش بوو مەریوانم کە جێگەی خانی خانان بوو (1953)
by قانع
307214برا خۆش بوو مەریوانم کە جێگەی خانی خانان بوو1953قانع
برا خۆش بوو مەریوانم کە جێگەی خانی خانان بوو نە جێگەی خەڵقی بێکارە و نە جێگەی جەوری دەوران بوو
مەساحەت گاهـ مەیدانی دەرەتفێ «جَنَّةُ الْمَأْوَىٰ» زەل و زووزی زرێبارم بە عەینی باخی ڕزوان بوو
نەسیمی سوبحی «سەرمارو» هەناسەی بەردی «تاراوا» سەری «گۆڵبەندی میراجی» تەماشاگاهی کەیوان بوو
گوڵاڵەی دەشتی دۆڵاشم وەنەوشەی گوێزە بەیخانم لەچاوی بەد بەدووری کەی وەکوو فردەوس و غلمان بوو
لە ئەربابی مەلا پرسن کە بەخشش تا چ ئەندازە لە شێخ پرسن لە بۆ بێ تین چلۆن مەیدانی ئیحسان بوو
لە برقەی خەنجەر و ورشەی ستارخانی لە مل پیاوا وەکوو جەولانی ڕۆستەم بێ کە حەربی مڵکی توران بوو
لە بۆ ئەربابی تەوقیع و بەجێهێنانی موحتاجی درۆ ناکەم ئەگەر بێژم لە دنیا «کانیسانان» بوو
بە تۆ چی قانعا بۆ تۆ نەبوو ڕۆژێ بەکامی دڵ لەسایەی جەهلی کوردان و لەبۆ تۆ «حفری نیران» بوو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).