برا شێتی بەسە عەقڵێ پەیا کە

برا شێتی بەسە عەقڵێ پەیا کە (1969)
by سابیری
306623برا شێتی بەسە عەقڵێ پەیا کە1969سابیری
برا شێتی بەسە عەقڵێ پەیا کە لە خوڵق و خوویی حەیوان خۆت جیا کە
دەمێکە وا ئەسیری نەفسی نزمی وەرە حەربێ لەگەڵ نەفس و هەوا کە
بە تەییارەی سیام و تۆپی تەقوا غەزای پاتەختی نەفسی ڕووسیا کە
بە مەترەلۆزی وێردی زیکر و فیکرت بەرەنگاری ختووری ماسیوا کە
بە غەفڵەت چوو برادەر عومری گەنجی لەمەولا عومری ڕابردوو قەزا کە
هەتا کەی لوقمەبادان و چڵێسی؟ بەسە تەنپەروەری، هۆشێ پەیا کە
حەساری شاری دینت ئەی موسڵمان بە زیکر و فیکری تەسبیحی خودا کە
قسەم بۆ دین و دونیا سوودمەندە ڕەفیقی چاک و تاعەت بێ ڕیا کە
لە خەڵقی خاکی تێفکرە سبەینان بە شەو سەیرانی ئەستێرەی سەما کە
لەخەو هەڵسە بشۆرە دەست و چاوت تەماشایێکی ئەسراری خودا کە
بە ئیستیغفار و گریانی سبەینان برین و دەردی عوسیانت دەوا کە
ئەگەر تانەی گوناهت هاتە سەر چاو عیلاجی تووتیای پای ئەولیا کە
تەماشاکردنی ئاوێنە یەعنی لە ڕیش و ئیشی ناڕێکت حەیا کە
ئەسەف بۆ گەنجی، ئەییامی جەوانیت کە فەوتاندت لە پیریدا ڕەجا کە
سمێڵ و ڕیشی وەک ماش و برنجت ئەڵێن ئەی خەستە تەرکی زوولبیا کە
چرا و عومر و شەوی سابیر بەسەرچوون لەمەولا زیکری بێ چوون و چرا کە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).