برا قەت نابێ ئەم کارە وەها بێ
برا قەت نابێ ئەم کارە وەها بێ | سەلیقەی شێخ و میر و جوو نەمابێ |
بە سێ کەس مامەڵەی یەک پیرەگا بێ | ئەویش کلکی لە سێ لاوە شکابێ |
ئەگەر سەودای عەسایە فەرموو یا شێخ | بە بیری خۆت بە چەن چاکە کرابێ |
ئەگەر سەودای کل و کلتوور و جامە | بڵێم من مامەڵەی بێ نووتە با بێ |
بە قەولی ناقلی ئەم گفتوگۆیە | وەها دیارە کە ئاغا تیا شکابێ |
بە گونیا گا دەناسێ جوولەکەی سەگ | درۆ ناکا ئەگەر مالوومی گابێ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|