برا نەخۆشی و دەردی نەزانی
برا نەخۆشی و دەردی نەزانی، | نەزانی، بۆیە بەخۆت نازانی |
جەهل دەردێکی نادیارییە | فریای نەکەوی دەردت کارییە |
داو و دەرمانی ئەم دەردە ونە | زانینی عیلمە هەوڵی خوێندنە |
بچۆرە مەکتەب دارولشیفایە | موعەللیم دکتۆر، دەوای لە لایە |
حەبی تەباشیر شرینقەی قەڵەم | ئەبێتە شیفای ئازار و ئەلەم |
ئەو کتێبانەی لەبەر دەستدایە | ڕەچەتەیە کە دەوای تۆی تیایە |
ئەجزاخانەیە هۆدەی دەرس خانە | پڕ لە دەرمانی دەردی نەزانە |
لەو ئەجزاخانە گەر دەوات ئەوێ | سەعیکە هەتا دەستت ئەکەوێ |
بۆ تێکۆشینە ئەفەرمووێ خودا | لَيس للانسان إلا ما سَعىٰ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|