بریندارم بە شمشێری برۆی شۆخێکی نازدارێ

بریندارم بە شمشێری برۆی شۆخێکی نازدارێ (1956)
by عارف عورفی
308083بریندارم بە شمشێری برۆی شۆخێکی نازدارێ1956عارف عورفی
بریندارم بە شمشێری برۆی شۆخێکی نازدارێ چ نازدارێکی غەددارێ خودایا بەردی لێ بارێ
نەبوو لەم عەسرەدا فریاکەوێ یاری وەفادارێ «ئەمان مردم عیلاجێ سا لەڕێی پێغەمبەرا چارێ
ویساڵ یا قەتڵ یا تەسکین لە هەر سێ بۆم بکەن کارێ»
لە کوورەی ناری هیجرانا بمێنم هەر وەها تا کەی لە دونیادا نەبوو ڕۆژێ بە دڵخۆشی بکەم ئۆخەی
گڕم تێبەر بووە سینەم ئەناڵێنێ بەوێنەی نەی «وەها سووتاوم ئەسڵا تابی فەریادم نەما سادەی
ڕەفێقان نیوەسووتن ئێوە نامەرد عەرزە هاوارێ»
دڵا چەندم نەسحەت کردی بەس خۆت تووش و ڕیسوا کە ئەگەر سەد ساڵ لەسەر یەک چاوەڕوانی بی چ دەرباکە
ببینە چیم بەسەرهاتوە لەدەس ئەم چەرخی ئەفلاکە «لەژێر باری غەما وا شانی سەبرم ڕێشە ئێستاکە
فیراقی یار ل بەر ئاخرشەڕی لێم بۆتە سەربارێ»
لە دەوری چەرخی گەردوون و لە دەست ئەعماڵەکەی دوونی لە حەسرەت دووری ڕووی لەیلا لەتاوی دەردی مەجنوونی
بە زنجیری جەفا پێچراوە قابیل نابێ بەربوونی «لە کونجی سینە دەنگی ئای و وای دڵ دێ بە مەحزوونی
وێران بێ نەمدی ساتێ لێی نەیێ ناڵەی بریندارێ»
جگەرسۆزێکی وەک تۆ بەم زووانە بۆ هەواڵت دێت لە ڕێگەی هاتوچۆدا وا دیارە چاوەڕوانت بێت
دڵە حاڵی بکە چاکە بزانێ تاکوو شوێن و جێت «سەبا یارانی مەجلیس گەر هەواڵی من ئەپرسن لێت
بڵێ کێشایە مەیخانە دوو چاوی بێچوەعەییارێ»
برادەر وا مەبینە غونچەیی شیعرم بەرەو زەردی وەرە دیوانەکەم بینە ئەگەر زانایەکی وردی
گەلێ شێوەی بە جوانتر دێ لە ئەشعاری ئەبی وەردی «دوڕ و یاقووت ئەبارێ لەم کەلامە شیرنەی کوردی
درێغا کوا لە دونیادا قەدرزان و خریدارێ»


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).