بریندارە دڵ و گیانم بە نووکی تیری موژگانت
گلەیی لە یاری بێ وەفا
بریندارە دڵ و گیانم بە نووکی تیری موژگانت | بەسم بێ ئەم برینانەم دەخیل دەستم بە دامانت |
تەبەڕڕا بم لە دینی مستەفا گەر پێت بکەم باوەڕ | بە وێنەی ئاگر و ئاوی، دەقیقە نیتە ئامانت |
هەتا کەی دوورپەرێزی کەی، خودا هەڵناگرێ بەس بێ | شەو و ڕۆژێ بسووتێ دڵ لەتاوی دەردی هیجرانت |
برینداری خەدەنگی تیری غەمزەی خۆت بلاوێنە | وەفای بۆ خوا ڕۆژێ بپرسە چۆنە زامانت |
دیواری عومرمە مائیل، وەکوو عەقڵم بووە زائیل | پەرێشانخاتیرن هەردوو وەکوو زوڵفی پەرێشانت |
کەمێکە تیلی چاوانت، ئەگەرچی لێت نەبۆتە عەیب | خواخوامە دیسان دەستی شکایە خۆزگە مامانت |
ئەگەر ویجدانت بێ حەققم ئەدەیتێ چونکی ئەو وەختەم | ڕووناکە نووری چاوانم کە چاوم بێ لە چاوانت |
لەجیاتی ئەم هەموو جەورەی لە دەستی تۆوە چێشتوومە | هەتا ماوم بە جان و دڵ موتیعی ئەمر و فەرمانت |
دەوای دەردی دڵی عورفی تەبیبی لێوی ئاڵت بێ | بە ماچێکی دوو لیمۆت چۆن نەبێ موحتاجی دەرمانت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|