بناوان شل بێ، ئاوی لێ ئەڕوا

بناوان شل بێ، ئاوی لێ ئەڕوا (1950)
by پیرەمێرد
305679بناوان شل بێ، ئاوی لێ ئەڕوا1950پیرەمێرد
بناوان شل بێ، ئاوی لێ ئەڕوا پێش قەتار شەل بێ ئەکەوێتە دوا
سەر مەلا کە بای لێ بەربێتەوە نوێژی جەماعەت ئەبڕێتەوە
کە وتیان بێستان وا بەڕەڵدایە خەڵک تێی ئەورووژێ قڕە و هەڵدایە
بۆ ئەوەی کە خۆی کەوتە و نابوودە داو و دەرمانی عەتار بێ سوودە
ئەو شوێنەی کەوا وتیان خەرمیزە کەر لێی ئەمیزێ، یەکسەر بە ڕیزە
مەڕوانن ئەمە پیشەی کەرییە مۆدەی ئەم دەورە چاولێکەرییە
پاک و تەمیزی چونکە بە ئەرکە ئەو ئەرکە لەلای فەیلەسوف تەرکە
ئەو دەڵێ کە من دەروونم پاکە جلم چڵکن بێ و دڕاو چ باکە
فۆرمەی مەلەکی و لبادەی دڕاو بۆ داکەندن بێ وەک یەکە بۆ پیاو
مەڵێ ئەم باخە بێ باخەوانە خوای ئاگای لێیە و جێی دز، زیندانە
ماڵی دزێتی تۆ بیشارەوە ئەزانرێ بە لای، خەڵکی شارەوە
دوایی کە دەرکەوت پەنهان ناکرێ دەهۆڵ و زوڕنای بۆ لێئەدرێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 747


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).