بورجی ڕۆژی کورد
بورجی ڕۆژی کورد کە ڕۆژهەڵات بوو | هەلمان هەڵنەکەوت بەشمان هەڵات بوو |
قافیەی ئەکراد هەر بەدنیهاد بوو | بوومی شووم لە شوێن بووممان دڵشاد بوو |
سەرچاوەی دجلە لە دیاربەکرا | هێند خوێنی کوردی تێکەڵ ئەکرا |
وەک ئەرخەوان سوور ئەبوو بە لافاو | پیرێژنی چەرخ ئەیکرد بە سووراو |
هەتا خوا وای کرد ڕۆژ گەڕایەوە | دادی هەژاران پرسرایەوە |
لە ڕۆژئاواوە ڕۆژمان بۆ هەڵات | غوولی مەغوولی بیابان هەڵات |
ئەڵێن کاتێک ڕۆژ ئەگەڕێتەوە | دەوری زۆرداری ئەبڕێتەوە |
ئەبێت بە دەوری مەهدی سەرزەوی | لە سەر ئایەتی «خاتم النبی» |
پەیڕەوی «نبی» دیموکراتییە | دیموکراتییە ڕوو لە هاتییە |
من باوەڕم کرد کە ئەم ئایینە | ئاوێنەیە بۆ کوردی ساف سینە |
من سوێندخوارانم بۆیە خۆش ئەوێ | ئەمجارە فریای ئێمەش ئەکەوێ |
ئەگینە من خۆم لەکێ دادمە | نان و کەبابێک سەر و زیادمە |
مایەی ژیانی ئێمە کە با بێ | بۆ نەیگۆڕمەوە من بە کەبابێ |
٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٥
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|