بولبولی دوێنێ بەگەرم ئەیخوێند لەسەر دیواری باغ

بولبولی دوێنێ بەگەرم ئەیخوێند لەسەر دیواری باغ (1953)
by قانع
307080بولبولی دوێنێ بەگەرم ئەیخوێند لەسەر دیواری باغ1953قانع
بولبولێ دوێنێ بەگەرم ئەیخوێند لەسەر دیواری باغ یەعنی عاشق بێن تەماشا کەن گوڵ و گوڵزاری باغ
دوێنێ یار وەعدەی بە باغی پێ ئەدام ئەمڕۆ ڕەقیب مەنعی وا کردم نەبینم هەر لە دوور دیواری باغ
من خەیاڵم بوو بە بیز و بۆنی خونچەی گوڵ بکەم بەختەکەم هێندە زەعیفە دەس نەکەوت بۆم خاری باغ
چونکە شیعر و قافیەم لەم بەزمەدا بێ وسعەتە باغ ئەگەر بۆ من نەبێ خۆ حازرە گریان و داغ
با بناڵێنم لەداخی ئێشی چەرخی کاری پووچ بۆ نەبوونی بازە ئەمڕۆ ئیتفاقی پۆڕ و زاغ
وەرنەوە با پێشکەوین ئێمەش وەکوو بێگانەکان فکری میللەتپەروەرانم خەینە پێش وەک شەوچراغ
ئەی منەووەر ئێهتمامێ بۆ تەرەققی خاکەکەت ژینی هۆزت کەی بە گودڵەس یاسدارە و بۆ بم باغ
زاهد خۆت و گەد و گیپاڵ و ڕیشی وەک خوریت بێن تەماشا کەن کە قانع چۆن ئەخواتۆ مەی لە داغ؟


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).