بووکە بارانێ کەوتە کۆڵانان
بووکە بارانێ کەوتە کۆڵانان | خۆی کردووە بە بووک تنۆکی باران |
دەغڵ و دان ملکەچ، عەللاف بەدەماخ | هەژار وشکەڕۆ، دەوڵەمەند چالاخ |
سەیرانگا جێگای نوێژی بارانە | جۆشی گریان و فرمێسک بارانە |
خەتیب فەرموویە کە دین نەماوە | غەزەبی خوامان وا لێ گیراوە |
هەڵپەڕکێ و سەیران کە کەوتە شارێ | لە باتی ڕەحمەت غەزەب دەبارێ |
سەیرانکەر منم و واعیزیش ئەوە | لێک ناکرێتەوە ئەم ڕۆژ و شەوە |
بۆچ تەنها ئێمە بێ باران ماوین | کە وا فەرمانی کفریان داوین |
یا ڕزقی ئوممەت هەر بە بارانە | کە وابێ تەنها باران خوامانە |
کەس ئەو بێ، کەسە کە لە بێکەسە | نەهری هەڵقوڵاند بۆ ئێمە بەسە |
ئەگەر خوا ڕزقی بە نوێژ بدایە | ئەشیا غەیرەدین نانی نەبوایە |
نە ڕزق بە دینە و نە ماڵ بە زانست | ئارەزووی خوایە و ڕۆژی ڕۆی «ئەلەست» |
زۆر کەس مەعاشی زۆری دێتە ڕێ | هاتە وەرگرتن ڕێی لێ دەگۆڕێ |
لای چاوی ساغی بۆی ئەژمێرن | دز بۆ لای چاوی کوێری ئەنێرن |
کەوەکە وتی بە بازی ئەحمەق | نەینێیتە تەبەق مەیێژە سەدەق |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 520
1937/03/29
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|