بژی یانەیی سەرکەوتن و سەر بەرزییی کوردان
بۆ یانەی سەرکەوتن
بژی یانەیی سەرکەوتن و سەر بەرزییی کوردان | بە دایم شاد و سەربەرز بی هەتا دەوران ئەکا دەوران |
لە گەل دەر کەوتنی ناوت هیوای سەر کەوتنی کوردە | کە چونکە تەمبەڵی حوڕی و قەڵایی عیلم و عیرفان |
لە زوانی خۆم و کوردستانەوە عەرزت ئەکەم «یانە» | بڵند و پاک و سەر بەرزیی، خووا پیرۆزت کا لێمان |
هەموو فەخرت ئەکەین پێوە کە چونکە فەخری کوردانی | بە سەر بەستی دەوامی تۆیە پێویستمان لە لای یەزدان |
لە سەر کورد گشتی پێویستە بە هەر ڕۆژێ کە ناو نریاین | بە جەژنی ناو بەرن، بەو ڕۆژە بێژن جەژنی کوردستان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|