بکوژرێم گەر بە زەهری ماری ئەرقەم

بکوژرێم گەر بە زەهری ماری ئەرقەم (1956)
by عارف عورفی
308121بکوژرێم گەر بە زەهری ماری ئەرقەم1956عارف عورفی
بکوژرێم گەر بە زەهری ماری ئەرقەم بەبێ تۆ من نامەوێ ئاوی زەمزەم
ئەکەم گیانم فیدای خاڵێکی هیندووت ئەگەر لوتفت ببێ جار جار و دەم دەم
چ خۆشە شەو لە جێگەی نەرم و گەرما هەتا وەختی سەحەر دەم بێ لەناو دەم
لە بەدبەختیمە وا باغی دڵی من درەختی نایەتە بەرهەم لەبەر غەم
بەڕاستی نامەوێ هیچ کەس ببینێ جەمالت غەیرە مەحرەم، غەیری مەحرەم
دڵا گەر ڕێکەوێ بدداتێ ماچێ قەناعەت کە لە زۆر زۆر و لە کەم کەم
لە هەوری میحنەت و هیجرایە پوور بوو لە خانەی سینەما ما تەم لەبەر تەم
مەلەی ناو ئاوی نەوجوانان ببینن لە سەر تا خوار ئەبێ پڕ چەم لە پەرچەم
برادەر عەرزت کەم بڕوا بکە بە خوا لە حەققم گەر بدوێی ئەتکەم بە ئەبکەم
بە بێدینم مەزانە هەی لە دین دوور خودا خۆی عالمە و دانا و ئەعلەم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).