بۆنی گول لە لای قالۆنچە دەردە
بۆنی گول لە لای قالۆنچە دەردە | ژن بێ ڕووسووری ناچێتە پەردە |
«برا! ئەم پیاگە سەیری چەند خۆشە | من بێژم: نێرە، بێژێ: بیدۆشە» |
ئۆخەیچ کە ئێستا زۆردار بێ هێزە | لە بیرتە ئەیگوت گاڵت وەگوێزە |
نەک ئەمری وەزیر فەرموودەی شا بێ | لەم زەویە ڕەقە چەوەندەر نابێ |
کە تۆ خۆت شل کرد لە ڕووی ناکەسێ | ئەڵێ: بڕوانە چۆن لێم ئەترسێ؟ |
چاکە لەگەڵ بەد خراپ ناو ئەبرێ | کە گورگ بەخێو کەی خوای مەڕ ئەتگرێ |
مێروولە کە خوا غەزەبی لێگرت | کاتێکت زانی لە پڕ باڵی گرت |
خانوێکم هەیە زۆر ناتەواوە | دار و پەردووی باش ئێستا نەماوە |
ساڵێ سێ جاری هەڵدەگێڕمەوە | لە پڕ دەڕووخێ ناحەوێمەوە |
ئەمساڵ مەبعووسی هاتوەتە ڕەواج | ڕەسمی ئیفتیتاح کەوتە بەر میعراج |
بەڵام عومر و ڕزق لە بەراتایە | بزانین بە بەرات کێ دێتە کایە |
شایی شاییکەر لۆغەی دراوسێ | لە تازیەی ژنان سەرم دەئاوسێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 460
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|