بۆیە کەس ناکەی لە حەڵقەی زولفی زنجیرت خەلاس

بۆیە کەس ناکەی لە حەڵقەی زولفی زنجیرت خەلاس (1969)
by سابیری
306548بۆیە کەس ناکەی لە حەڵقەی زولفی زنجیرت خەلاس1969سابیری
بۆیە کەس ناکەی لە حەڵقەی زولفی زنجیرت خەلاس تێگەیشتی حاکمی، هەرچی بکەی ناکرێی قەساس
تیری غەمزەت ڕۆستەم و بەهرامی گۆڕی کرد ئەسیر قەوسی ئەبرۆت بێگومان عاجیز دەکا سەعدی وەقاس
خوا جەفای قابیل بە من دی بێوەفایی دا بە تۆ سابیرم گەرچی لەژێر باری جەفا نابم خەلاس
دڵ بە شەمعی ڕووت وەکوو پەروانە سووتا فەخر ئەکا دووکەڵی هەردوو لە هات و چوونە مانەندی ڕەقاس
یار ئەگەر لێم دوورە ئازاری فیراقی ئەمکوژێ یا بە وەسڵی گیان ئەدەم مەعلوومە گیان ناکەم خەلاس
شەمعی ڕوو هەڵکا بەجارێ عالەمی پەروانەیە گێژ و بێ ئارامە شەو تاکوو بەیانی، وەک ڕەقاس
عاشقی و دانانی سەر شایستەیی هەرکەس نییە کێیە بۆ دووڕدانە تەرکی سەربکا ئیللا غەواس
سابیری دووڕدانە داپۆشە لە سەرخۆشی عەوام گەوهەری خۆت دەرمەخە ئیللا لەبەر چاوی خەواس
های و هووی و پرچ و ڕیش و تەپڵ و دەف بێ حاسڵە حوسنی نییەت و عەمەل، تەوبەی نەسووح ئەتکا خەلاس
تاکوو تەرکی سەر نەکەی دەستت بە مەقسەد ناگەیێ هەر وەکوو بیستووتە سابیر گەوهەری دەستی غەواس


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).