بۆ «شێخ محەمەدی خاڵ» ی وتووە

بۆ «شێخ محەمەدی خاڵ» ی وتووە (1950)
by پیرەمێرد
306166بۆ «شێخ محەمەدی خاڵ» ی وتووە1950پیرەمێرد
شێخی ڕەوشەن خاڵ، چرای نەوەی خاڵ بە حوکمی قەزا، قازی چەمچەماڵ
تەنها بۆ ئەوە چووی بووی بە قازی پێت بڵێن: خودا و بەندەت لێ ڕازی!
ئەگینا پایەت بێ پایان بەرز بوو خزمەتت لەسەر ئەستۆمان فەرز بوو
ئەوسا بارەگای خودات بە دەست بوو هەر تۆ دەربەست بووی، کەچی دەربەست بوو
ویستت خزمەتت بۆ عالەم عام بێ یا خوا «أتقوا» لە تۆ ناکام بێ
دیارە ئەیزانی ڕۆژێ بایزید خەرقەکەی تەرک کرد بۆ «هل من مزيد»
چوو ئەو ئاگرە بکوژێنێتەوە ئیسلامی لە دەم بسێنێتەوە
وەلەکێک تووڵێک ئەدا لە ڕانی خەرقەی فڕێ دا لە کزەی ژانی
بە ئازارێکی هەتیوە ڕووتێ وتی: تەڕ و وشک تێکڕا بسووتێ
من قازێتی تۆم لەلا خۆش نەبوو دوایی بە شتێ ئەو فکرەم تێکچوو
بیستوومە ڕۆژێک پێش جەژنی قوربان ڕووەو شارەکەت چووبووی بۆ گەڕان
تووشی شەخسێک بووی لە ئەهلی عیلم بە خدری زیندەت دابووە قەڵەم
تۆ خۆت، عەرەفات، لە عەرەفات بووی مەستی تەجەللای زات و سفات بووی
جەلال و جەمال نیگای ئاوارە عەکسی کردۆتە شووشەی سەییارە
تەجەللای خۆت بوو بە غەیرت زانی ئەمە سڕڕێکە لە عام نیهانی
یاخود بە قەولی گاڵتەی درۆزن کەرەکەی خۆتت لێ بووە ڕمووزن
بەڵێ ئەو شەخسە کە هات ڕووبەڕوو لەسەر کانییەکەی، خدری زیندە بوو
لە کەرتڕێنە دەسنوێژی نەشکا کەرتڕێنێک بوو لە شێوە وشکا
لە خوام ئەوێ تۆ هەروا نیکبین بی مژدە وەرگری «روح الامين» بی
بە فەیزی ڕۆحی باپیر «ئەمین» بی گوڵدەستەی باغچەی ژیان و ژین بی

1941/01/16


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).