بۆ «فەیسەڵ»
پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی بۆ فەیسەڵ کوڕی ئەحمەد ئەفەندی هەولێری وتووە کە لە ٦ ی مارتی ساڵی ١٩٤٣دا لە هەولێر خۆی کوشتووە یا کوژراوە.
هەورێکی سوور، لە کاولی وەتەن، کەوتە گرم و هووڕ | دایڕشت بە شین و گریەوە، فرمێسکی خوێنی سوور |
وامزانی پێشڕەوێکی گوڵاڵەی بەهارییە | گوڵی نەورۆزە، بەرگی سووری کوردەوارییە |
هەی ڕۆ! تومەز گوڵاڵە نەبوو، خوێنی لاوێک بوو | هەڵکەوتوویەک بوو بۆ هەموو کورد نووری چاوێک بوو |
لەم کاتەدا کە گوڵ لە هەموو لاوە دەپشکوێ | کوێر بی فەلەک، لە تازە گوڵی ئێمە چیت ئەوێ؟! |
چرایەک بوو بۆ نیشتمان، خۆی بەو هیوایەوە | ئەیویست ڕووناکی بنوێنێ، ئاخ زوو کوژایەوە! |
خوا کوڕینە سا تێر بگرین شینی فەیسەڵە | ئەو خوێنەی وا ڕژاوە هیوای کوردی تێکەڵە |
گومەڵ غەزایە، ماتەمە، شینە لە ناو گەلا | تەئریخییە: فەیسەڵە چووە بۆ خزمەتی مەلا |
1943/03/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|