بۆ «ملک غازی»
مەلیک غازی لە دوای مەلیک فەیسەلی باوکی بووە بە مەلیکی عێراق، لە تافی لاوییا بووە بە مەلیک و عێراقیەکان تا ڕادەیەک خۆشیان ویستووە چونکە گەلێ هەڵوێستی باشی هەبووە، هەر ئەوەش بووە کە بووەتە هۆی کوشتنی. پیرەمێرد لە ٤ی نیسانی ساڵی ١٩٣٩دا ئەم هەڵبەستەی بە ناوی بێسارانییەوە بۆ ئەوە بڵاو کردۆتەوە.
ئەمڕۆ ڕۆڕۆیە و شین و ماتەمە | چەرخی نیلگون خومخانەی غەمە |
بەهار ڕوو زەردە ڕەنگی وەرەمە | هەور بۆمان ئەگرێ هێشتا هەر کەمە |
تازە نەمامان سەر لە گەڵایە | تازەنەمامان سەر لە گڵایە |
دنیا گەرم بوو وادەی سێبەر هات | سێبەری ئێمە ڕووی کردە نەهات |
ئەو ڕۆێشت بۆ خۆی جێگای بەهەشتە | ئێمە کەوتینە شەڕی کەنیشتە |
دنیا خراپ بوو تا هات ئەگۆڕا | جێی چاک نەماوە مەگەر لە گۆڕا |
1939/04/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|