بۆ تاجری شەڕ

بۆ تاجری شەڕ (1965)
by قانع
306762بۆ تاجری شەڕ1965قانع
ئەی دوژمنی گەل، تاجری شەڕ، جەبری ستەمکار ئەی مێردەزمەی شانی هەموو ڕەنجبەر و جووتیار
ئەی بێ بەزەیی، چەشمەیی ئەفساد و خیانەت ناپاکی بەبێ ڕەحم و جەفاکردە و خوێنخوار
لایەنگری ئەم جورئەتی تۆ، حوکمی وڵاتە دوژمن بە هەموو فیکری گەلی، نۆکەری دۆلار
بێ شەرم و بەبێ پەردەیە ئەسراری حوکمڕان خوێناوییە نینۆکت سەرەک دەوڵەتی سەگسار
تۆ نۆکەری واڵ ستریت، گەلیش خاوەنی بازوو حەمباڵی دەری عەرشی لەقی فیتنەیی بێ بار
بۆچی ئەکوژی، خوێن ئەمژی؟ بۆ مەبەسی خۆت ئەدزی و ئەبڕی ماڵ و سەرم، ناحەزی بەدکار!
چاوت کەرەوە! خاکت بە سەر، سەیری جیهان کە سەیری کە چ شۆرێکە لە ناو چینی کرێکار!
ئاگا بەرەوە! شۆڕشی گەل وا لە مەچەکدا ئاڵۆزە سەری حوکمت، چ دێهات و چ ناوشار
ئیسلاحی وڵات نابێ بە زیندان و بە کوشتن ئیسلاحی وڵات بەندە لەسەر بەندی زەویوزار
حەددی چییە پەیمانی حەرب چاری نەخۆش کا تیماری نەخۆش بەندە لەگەڵ چارەیی بێکار
هێزی نییە باروود، کە دەرم کا لە نەزانین تەسبیتی جەهل بەندە لەسەر سێبەری ئەغیار
بەم جۆرە ئەبەد تێروتەسەل نابێ وڵاتت هەرزانیی نرخ بەندە لەسەر سەربەسیی بازاڕ
میراتگری ئەو حوکمە ئەبێ چاوی لە کورد بێ تا ڕۆڵەیی کورد تەختی نەپێچێتۆ سەرەو خوار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).