بۆ تۆیە وەتەن من لە وەتەن توونا کراوم

بۆ تۆیە وەتەن من لە وەتەن توونا کراوم (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308642بۆ تۆیە وەتەن من لە وەتەن توونا کراوم1941موفتی پێنجوێنی
بۆ تۆیە وەتەن من لە وەتەن توونا کراوم دێوانەسیفەت ژینمە بەدناویە ناوم
بێ حورمەتی لای خزم و برا ناحەزی واعیز جێداری یەزیدە بە بەدی ناوی زڕاوم
من دێتە دڵم بمکوژن و هەر وەکوو مەنسوور بڕوا بە هەدەر خوێنی نەبێ خوێنی ڕژاوم
باری خەمی تۆ بوو لەسەرم ئێستە کە وا من وەک چینی فەنەر وایە قەفی پشتی چەماوم
شەو تا کوو سەحەر شیوەن و زاریمە هەتاکەی بڕوانە خوڕەی خوێنی گەشی چەشمەیی چاوم
قاچ و دەسم ئیفلیجە نەما هێز و تەکانی ئەسپی هونەری هۆش و وتەی توند و بەتاوم
بۆ غایەپەرەستی وەرە بنواڕە لە داخت وەک تار و نەی و عوودە کزەی جەرگی بڕاوم
قەستەم بە چیا و شاخ و هەموو دەشت و نزارت قەهر و خەمی تۆم نانە لەگەڵ گۆشت و پڵاوم
نایدەم بە گشت پارچە قوماشی هەموو دنیا نانێکی بەڕووی تاڵ و لەگەڵ شاڵی دڕاوم
جێی بەرد و پلارم لە هەموو لاوە لەسەر تۆ بێ عاری و سەرسەختییە بەم جۆرە کە ماوم
موفتی لە قوڕی سوور و ڕەش و شین بەسەرا کە ئەوساکە ئەڵێم خاوەنی سەد تاج و کڵاوم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).