بۆ حیجابی عیسمەتی چیهرە؛ لە قورسی ئافتاب
بۆ حیجابی عیسمەتی چیهرە؛ لە قورسی ئافتاب | پەردەیی گێسوو، لەسەر خورشیدی ڕوو، بۆتە نیقاب |
کەوتە داوی زوڵفی قوللابت: دڵی ئازادی من | ............................................... |
هادیی دڵمە غورابی زوڵفی تۆیە و ڕوومەتت | ئاخری خێر، ڕەهڕەوێکی ڕاهنمایی کا: غوراب |
گەر لە لوتفت کۆتەهە، دەستی وەفا، بۆ حاڵی من | کۆتەهی ناکا لە من؛ زوڵفی درازی تۆ: عیتاب |
گەر مەگەس ڕێی نیشتنی قەندی لەبی تۆی بدەنێ | تا بەڕۆژی ڕەستەخێزیی، شەککەر ئالوودە لوعاب |
مەرگی تۆ، تا ڕۆژی مردن؛ زەحمەتە من هەڵگرم | دڵ لە: دڵبەر؛ دەست لە: ساقی؛ لەب: لەسەر جامی شەراب |
هێندە ڕاوەستا لە داوێن؛ ئاوی فرمێسکم بەکوڵ | گەر بەخوڕ بێ، ئەشکی دیدەم؛ قەترەیەکی سەد حوباب |
بۆ نەشاتی بەزمی مەستانت لە لوتفی تۆ: ئەدەب | چونکە: سینە ناڵەزارە؛ دەنگی دێ هەروەک ڕوباب |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|