بۆ زوڵفی سیەهچوردە لەسەر چیهری قەشەنگی
بۆ زوڵفی سیەهچوردە لەسەر چیهری قەشەنگی | یاران بەخودا وەختە بچم ببمە فەرەنگی |
ئامانە لە دەس شۆڕشی ئەو غەمزەیی جادوو | هاوارە لەبەر فیتنەیی دوو چەشمی سپەنگی |
غەیرەز خەمی گێسووی؛ کە مەحرەم بەجەماڵن | کێ دیویە: کە ڕێی جەننەتیی بێ؛ کافری زەنگی؟ |
چیهرە و دەهەنی؛ وەک گوڵە، ئەمما بەتەفاوەت | یەک سوورەیی خەندان و یەکێ خونچە بەتەنگی |
ئەو ڕۆژە کە دڵ بەستەیی چەنگی خەمی مووی بوو | زانیم کە هەتا مەرگی؛ ڕەها نابێ لە چنگی |
هەرچەندە لە ئافاقە، بتی شۆخی من، ئەمما | ئەمڕۆ کە بۆی مونحەسیرە: شۆخیی و شەنگی |
ئاوێزەی یەک ئاوێزە، بتی سەد دڵی شەیدا | ئەو دەم کە گەڵاوێزە؛ بەئاوێزەی پەڕەنگی |
هەر بۆیە بەعەمدەن دەچمە بەر نەزەری؛ زۆر | بەشکو بەغەڵەت جارێ بمە سەیدی خەدەنگی |
دوو شت ئەدەبی کردووە خەستە و ناڵان | یەک: ڕەنجشی زوو زووی و یەکێ: وەسڵی درەنگی |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|