بۆ نەتەوەی چاک دوو چشتە ڕەهبەر

بۆ نەتەوەی چاک دوو چشتە ڕەهبەر (1950)
by پیرەمێرد
305878بۆ نەتەوەی چاک دوو چشتە ڕەهبەر1950پیرەمێرد
بۆ نەتەوەی چاک دوو چشتە ڕەهبەر کە وا حەیاتی پێ دەباتە سەر
ئەووەڵ تەربیەی دایک و باوکە کە بۆ ڕێی تاریک وەک چراوکە
کە ڕابەری بوو ڕێی لێ گوم نابێ هەرچەند ڕێی ژیان پێچ و پەنا بێ
کە بە منداڵی تەربیە نەدرێ بە گەورەیی خووی خراپان ئەگرێ
ئەوسا کە کەوتە سەر ڕێی بەدخوویی نەگەڕایەوە و لەسەری ڕۆیی
ئینجا حکوومەت ناچار ئەمێنێ جەزای قانوونی دەرحەق بنوێنێ
ئەوەی تەربیەی ئەولادی نادا هەموو ڕەنجی خۆی ئەدا بە بادا
ئەولادی بەدخوو کە بە شەڕ فێرن جنێو بۆ باوک و دایکیان ئەنێرن
بێ حەیا لەککەی ڕووی کەس و کارە کەچی بۆ ئێستە هی وا بە کارە
بێ نامووس یەعنی مێشوولەی نییە مێشی نەیێتێ کوللەی بۆ چییە
بەڵام بێ شەرمی هەر بێ ئەنوایە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆی لە دوایە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 923


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).