بۆ نەفسی خەتا چوو بە عەبەس غەرقی خەتا خۆم
بۆ نەفسی خەتا چوو بە عەبەس، غەرقی خەتا خۆم | هەم سایە لەگەڵ فاسقی بێ شەرم و حەیا خۆم |
مەحکوومی هەوا خواهی تەڵەبکاری ڕیا خۆم | بێ تاعەت و زیکر و عەمەل و حەمد و سەنا خۆم |
ڕووزەرد و سەرئەفگەندەیی دیوانی خودا خۆم | |
نابێ بە بەشەر کەس بە سەر و سوورەت و قامەت | تا جیلوە نەدا مەعریفەت و زوهد و کەرامەت |
نەک وەک منی وەحشی کە دەمێ نیمە نەدامەت | بۆ سەتری خەتاپۆشی عیبادەت لە قیامەت |
عوریان و سەراسیمە و بێ بەرگ و نەوا خۆم | |
یەک لەحزە نەبوو من بە هەوەس ڕوو لە خودا کەم | تەرکی عەمەلی مەعسیەت و ڕەسمی جەفا کەم |
خۆم مایلی داب و ڕەوشی ئەهلی فەنا کەم | سامن بە چ ڕوو، ڕوو لە دەری داری بەقا کەم |
داماو و حەزین و خەجڵی ڕۆژی جەزا خۆم | |
گەهـ مایلی حیرس و تەمەع و بوغز و عەداوەت | گەهـ عاشقی بەزم و تەرەبی ئەهلی شەقاوەت |
گەهـ تالیبی ڕیشوەی عەبەس و پووچ و قەزاوەت | پۆشیویە هەموو لەوحی دڵم گەردی قەساوەت |
بۆ حوسنی ڕەوەش بێ هونەری سیدق و سەفا خۆم | |
موسریف ڕەوش و غافڵ و بێ زوهد و قەناعەت | پێچامەوە دێوانە سیفەت سەر لە ئیتاعەت |
هەنگامی غەم و زەلزەلە و گەردشی ساعەت | بێ تۆشەیی ئەعمال و بەبێ نەقد و بیزاعەت |
بێ مەعریفەت و ڕوشد و بەبێ نوور و زیا خۆم | |
پەیوەستە لەگەڵ غەیبەتە ئەورادی زوبانم | بۆ بابی نەزەر شاهی نەزەربازی جیهانم |
سەرپاکی پڕوپووچە مەقالات و بەیانم | من موستەحەقی سەرزەنشی پیر و جوانم |
بێ حورمەت و بێ عیززەت و بێ قەدر و بەها خۆم | |
عالەم کەسەف ئارایە لە هەنگامی حیسابا | ئەعمالی خەلایق ڕوخی زەردە لە حیجابا |
مەسئوولە هەموو کەس لە گوناهـ و لە سەوابا | ئەو ڕۆژە منم مات و خەجاڵەت لە جەوابا |
گیرۆدەیی داوی عەمەلی قوبح و بەڵا خۆم | |
ناگەم لە تەریقی هونەرا قەت بە نیزامی | یاخود لە سلوکا بە دەری دەوڵەتی جامی |
دوورم لە خەزێنەی کەرەمی مورشیدی شامی | بێ بەخشش و فەیزی نەزەری شاهی حیسامی |
بێ پرتەوی ئەنواری عەزیزانی سەفا خۆم | |
ناگەم لە ئەدەبدا، بە سەفی پاکی موریدان | یاخۆ لە وەفادا، بە وەفاداری سەعیدان |
مەهجوری سەفی خوانی سەخای شاهی شەهیدان | بێ بەهرە لە خاسانی خودا و ڕوو لە پەلیدان |
بێ خێر و پەڕاگەندە و موحتاج و گەدا خۆم | |
ناری بە هەدەر ڕۆیوە ئەوقاتی حەیاتی | عەنقا سیفەتە ئایەت و ئاساری نەجاتی |
نوقسانە بە تەرزی خیرەدی سەوم و سەلاتی | وا چاکە بڵێ تاکوو دەمی ڕۆژی مەماتی |
مەحروومی وەزیفە و سونەنی فەخری وەڕا خۆم |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|