کاکە سەلامم لە هاو دڵدارم
|
لە مام و کەس و گەورە و سەردارم
|
لە دوای سلسلەی دۆعا و سەلامم
|
هاودڵ گوێگرە ها لە کەلامم
|
اَلْحَمْدُ لِلّه ئاڵا هەڵکرا
|
ماوەی دەردی دڵ ئەمڕۆکە درا
|
سوئال گەر ئەکەی لە مڵک و ماڵم
|
لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم
|
لاوی دڵگەرمم سادەی وەرە لام
|
سەرکەوە کەم کەم ڕوو لە ڕووی مەرام
|
ڕوو کەرە ڕاسی داسی ئاڵای سوور
|
درەو کە عەدووی لار و هار لە دوور
|
ئەگەر لە مامی لارم سام ئەکەی
|
هەڵسە هەڕاکە لە مەرام ئەگەی
|
ئەم هەر عەدوی ڕۆح گروی ئیسلامە
|
هەر لە درۆدا سەرداری عامە
|
کاکە ئەم ئاڵا مەرهەمی دەردە
|
مەرهەمی لاوی دڵ سڕ و سەردە
|
هەرکەس لەهەر لا وڕوو سەرسامە
|
ڕاکا ئەم ئاڵا کۆگای مەرامە
|