بۆ پارە گەلێ خۆی ڕیسوا ئەکا
|
موبتەلای داو و سەد بەڵا ئەکا
|
بەیانی کردووە پیاوچاکانی زوو
|
دینیان دینارەو سڵ ناکەن لە سوو
|
پارەیە مایەی سەرگەردانییە
|
هەر پارە ئەسڵی ماڵوێرانییە
|
کەسێ کە پارەی هەبێ بە غەزەب
|
دینی بە پارە ئەدا بێ عەتەب
|
هەر کەس دینی خۆی بە سیم و زەڕ دا
|
خۆی خستە دۆزەخ، سەر کا بە قوڕدا
|
هەر پارە ئینسان ئەخاتە عیسیان
|
تەوللای ئەکا لە دین و ئیمان
|
پارە چەند کەسی کردووە مەغروور
|
وەکوو دێوانە بە مەستی مەشهوور
|
قارون بە پارە «تەککە بووری» کرد
|
خۆی ڕیسوای لای خواو پێغەمبەری کرد
|
کەسێ ئینسان بێ لە بۆ سیم و زەڕ
|
خۆی ڕووزەرد ناکا لە ڕۆژی مەحشەر
|
پێغەمبەر بۆخۆی داوێتی خەبەر
|
پارە فیتنەیە بۆ حاڵی بەشەر
|
مەزڵووم زەڕو سیم خاس بۆ ژنانە
|
سوک و بێ بەهای لای مەردومانە
|