بۆ کاری دەوران خەم مەیێنە بەر
بۆ کاری دەوران خەم مەیێنە بەر | هەر چۆنی بیگری ئەو دەچێتە سەر |
درەختی دنیا پڕیە لە میوە | هیچ کەسێ تا سەر بەری نەچنیوە |
هەندێ کە نسیب بۆی ئەگەیێنێ | تێر ئەخوا و لق و پۆپی ئەشکێنێ |
هەندێکیش کەوا قسمەت نایداتێ | هەر هەڵدەپەڕێ و دەستی نایداتێ |
سێبەرەکەیشی هەر تاوە تاوە | جێ جێ ئەگۆڕێ، لەگەڵ هەتاوە |
ئەیشزانین تا سەر بۆ هیچ کەس نییە | کەچی ئەم خەڵکەی لەدوو «شەقی»یە |
دوو کەس گرەویان لێ بردووتەوە | کەوا پشتێنیان لێ کردۆتەوە |
یەکەمیان ئەوەی کە لە هیچ ناگا | بوون و نەبوونی کاری لێ ناکا |
شەیتان بەم خەڵکە وا پێدەکەنێ | ئەم بە پێکەنین ئەو دەتەقێنێ |
دووەمیان ئەوەی کە بە هیدایەت | کەوتۆتە سەر ڕێی عەقڵ و دیرایەت |
هەمیشە لەگەڵ خوای خۆی هەڵدەسێ | بەوە لایداوە لە هەموو کەسێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1009
1950/05/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|