بۆ گەورە کچێک
ئەی گەورەکچی دڵبەر و شۆخ! وەختی مناڵیت
دابووم دڵێکی پوختە بە ئەو ڕۆحە عەفیفەت
تۆزێ ون ئەبووی کرپەی ئەبەست عامیلی ئولفەت
گەردی لە دڵم ئەسڕی پەل و پەنجەیی بازیت!
گا ئەموشی ئەو ڕوومەتە نەرمە بە بەری دەست
گا شانە و گوڵباخم ئەدا لەو قژە زەردەت!
گا ماچم ئەکرد لێوی قوت و چاو و برۆی مەست
چەن ساتێ وەها ئولفەتی تۆم بووبوو بە عادەت
تاکوو لە پڕا کەوتمە ناو دۆزەخی غوربەت
کەم کەم سپی بوو یادت لەسەر لەوحی خەیاڵم
ئێستاکە لە پاش بووردنی شەش ساڵە بە عەودەت
دڵشادم و تۆ دەم دەم ئەکەی پرسشی حاڵم!
بۆ ڕاستی نەڵێم گەورەکچی عیشوە سەراپا
ئەوسا نییە تا ناخی نیگای دیدە بەری بێ
ئەوسا نییە تا ناوی قسەش دیوی دەری بێ
ئەوسا نییە، ئەوسا نییە، ئەوسا نییە بە خوا!
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|