بیانووی نەوسنیم دۆزیەوە بۆخۆم

بیانووی نەوسنیم دۆزیەوە بۆخۆم (1950)
by پیرەمێرد
305662بیانووی نەوسنیم دۆزیەوە بۆخۆم1950پیرەمێرد
بیانووی نەوسنیم دۆزیەوە بۆخۆم ئەوی ئازایە بڵێت: من ناخۆم
برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە وەک زستان تۆفە و بە کڕێوەیە
ئەو هەرا و جەنگە هەر بۆ خواردنە نەخواردن دوایی گیان سپاردنە
ئەو دەخوا ئەمیان تەماشا دەکا دیارە لە دۆستی ئەو حاشا دەکا
یەکێ زۆردارە و یەکێ بێ زۆرە بۆیە لەناوا فیتنە و زۆر زۆرە
هەرچی بە بەشی خۆی ناڕازییە ناسزا و سزای جەزای قازییە
کەس بە خۆی ناڵێ سبەینێ دەمرم بۆچ باری گوناهـ لە ئەستۆ دەگرم
چەقەڵ کە فرسەت لە مریشک ئەبینێ لە پێشدا بەڕیز ئەیانخنکێنێ
ئەڵێ کە خنکان فرێ ئەدرێن بەناچار هەموو بە من ئەبڕێن
نازانێ سەگی چەقەڵکوژ هەیە ئەوی بە «وەیە» گۆڕی ئەوەیە
گشت سەرنەویشتی ڕۆژی ئەزەلە ئێمە دەخاتە سەر پەلەوزەلە
لەولایشەوە پێم ئەڵێ: موختاری کردە، خوا کردە و تۆ گوناهکاری

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 729


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).