بیستوومە ڕاستە شەخسێکی گەورە

بیستوومە ڕاستە شەخسێکی گەورە (1950)
by پیرەمێرد
305770بیستوومە ڕاستە شەخسێکی گەورە1950پیرەمێرد
بیستوومە ڕاستە شەخسێکی گەورە کە یەکە پیاوە ئەمڕۆ لەم دەورە
بە تایەبەتی چەپەوانەیە بۆ کونی بەرتیل تۆپەوانەیە
بە چەپ ئەنووسێ و مەرج ئەباتەوە خەریکە چەرخی چەپ ڕاست کاتەوە
دەستی چەپ هێزی لە ڕاست زۆرترە چشتێکی تری لا پێویستترە
ئەڵێن کاتێ مار چووە کونەوە کە کلکی دیار بوو ئەیدۆزنەوە
کە بە دەستی چەپ کلکی ڕاکێشی لە دووی دەستت دێ بە نەرمی و خۆشی
خۆ بە دەستی ڕاست تەکانت دایە کلکی ئەپچڕێ و سەلکی دەرنایە
ماری وای تیایە پارتی ئەم دەورە بێ ئیجازەیە بە پێچ و دەورە
بە ڕاست و بە چەپ کلکی ناگیرێ بە هێزی کلکی ئێسک تێی ناگیرێ
وا کوڕە شێخێک کەوتە ئەو ناوە باوکی لە مار و هار نەترساوە
هیوامان بەوە غیرەت بکێشێ کەڵکی گەل بگرێ و زەرگێک ڕاکێشێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 830


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).