بیکەین بە جەمهووری

بیکەین بە جەمهووری (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309228بیکەین بە جەمهووری1945مەلا مارف کۆکەیی

لە گۆڤاری نیشتمان، ساڵی یەکەم، ژمارە ۵، ڕێبەندانی ۱۳۲۲، ل ۱۹ و ۲۰ بڵاو بووەتەوە

لە ڕۆژنامەی مودیری کەج مەداری چەرخی شەفتووری ئەنووسێ ڕۆژی کوردی کەوتە ئەوجی بورجی بێنووری
بوخار و دووکەڵی بێ ئیتیفاقی و سووئی ئەخلاقی موجەسسەم بوو بە هەوری نەگبەت و ڕۆژ کەوتە مەستووری
لە بەر بێ فکر و ئیقدامیی ڕەئیسانی عەشایر بوو کە ڕۆژن بۆتە زوڵماتی شەوی تاریکی دەیجووری
هەموو میللەت گەیشتنە مەنزڵی مەقسوود و خوشنوودی فەقەت کوردن بە جێماون بە مەحڕوومی و مەهجووری
عەزیزم ئفتیخاری خارجی هەم عیلمە هەم سەنعەت بە میلیۆن و بە فرسەخ تۆ لە عیلم و مەعریفەت دووری
تەماشاکە لەبەر شوعلەی چرابەرق و ئەلەتریکی کورەی ئەرزی هەموو یەکپارچە بۆتە یەک کورەی نووری
مەگەر تۆش هەر بە پشتێندی زل و پێچ و شەدە و هەوری بنازی بیکەیە ئەسبابی کیبر و فەخر و مەغرووری
برا بیری چرایێکی بکەن تاریکەشەو دادێ قیامێکی بکەن تا فرسەتە بیکەن بە جەمهووری
کەسێ میللەت پەرەست و خاوەنی فکر و سیاسەت بێ تەڕەققی میللەت و ئاسایشە مەقسوود و مەنزووری
یەقینت بێ لە باوەش ناگرێ قەت شاهیدی مەقسوود هەتاکوو پێ نەنێتە موڵکی ئازادی بە مەسرووری
وە دەستت ناکەوێ ئازادی و شادی بە ئاسانی کە هەنگوین ناخورێ بێ ئێشی ڕێشی نێشی زەنبووری
هەتا مابێ لە سندووقی سەر و سینە و دەماغتدا لە بادەی غەفڵەت و کیبر و نیفاق، ئاساری مەخمووری
هەتا زنجیری مەحکوومیت لە دەست و شان و ملدا بێ نەپۆشی تا لیباسی شیبهی کافووری بە مەجبووری
لە پێش چاوی هەموو عالەم چرووک و سووک و مەهتووکی لە نێو جەمعی میلەل بێ ئیحترام و قەدر و مەنفووری

شاعرێکی بەناوبانگ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.