بێتو بۆ کاری جیهان تێکۆشی
بێتو بۆ کاری جیهان تێکۆشی | ئەبێ بچیە سەر ڕێی فەرامۆشی |
ئەگینە مردن وا لە پێش چاوە | ژیانی بە ترس تامی نەماوە |
ئەگەر خوا نیسیان نەدا بە ئینسان | کێ تێدەکۆشێ بۆ چوار ڕۆژ ژیان |
بەڵام کێ هەروا مەرگی لە بیرە | ئەم دونیای دوونە بەوە ڕاگیرە |
هەیە موحتاج و پیر و نەخۆشە | بەو ڕەنگەیش هێشتا مانی لا خۆشە |
هەتا لێوی گۆڕ دنیامان ئەوێ | پێغەمبەر فەرمووی کەس تیا ناسرەوێ |
لەگەڵ یەکێک دا ئەمڕۆ دووبەدوون | چاوتان لە یەکە لەگەڵ یەک ئەدوون |
کە لە یەک بڕان خەوە یا خەیاڵ | لە پڕ ئاشەوان ئەڵێ ئاش بە تاڵ |
ئەمانە لە بیر خۆت ئەبەیتەوە | بە خەیاڵ عومرت نوێ ئەکەیتەوە |
هەتا پیر ئەبی زۆرتر شێتگیری | بە دەست نەفسەوە دیل و ئەسیری |
بە دەست تۆ نییە سروشتت وایە | بۆ بەقای جیهان مەبەستی خوایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 828
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|