بێدەنگە ئەوی کە کاربەدەستە
بێدەنگە ئەوی کە کاربەدەستە | هەرچی کە لێکەوت وەتەن پەرەستە |
پەتایەک هەیە شەمەکەی ناوە | کە جار بە جارێ کەوتە ئەم ناوە |
هەرچی ئەبینی پژم و هووڕییە | دووزەلەی لووتی تووڕە تووڕییە |
ئێستا... ئەو پەتایەیە | دەماغ گەرمی ئەو نیمچە تایەیە |
ماڵوێرانیەکەی هەر بە کورد بڕا | بە دڵپاکی خۆی پێی چوو بە قوڕا |
بە چاوی خۆمان دیمان تەفرە بوو | بە ئاشکرا دای بە گورگان خواردوو |
ئێستا نە بامان دیوە نە باران | ئەو سەودایەیە و کۆمەڵی یاران |
هەندێ لە بەدیی خۆیان دەر ئەکرێن | ئەبنە ئاگر و لە کۆز هەڵ ئەگڕێن |
دەربەستی کەس و کار نین لەبەر قین | ئەڵێن بسووتێ و ئێمەشی تیا بین |
کە کەوتیشەوە سەر ئیش بێدەنگە | چۆن سەرئەکەوێ قەومێک بەم ڕەنگە |
بۆ نییابەتیش زۆر کەس لە پێشا | ئەهاتە مەیدان خۆی هەڵ ئەکێشا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 872
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|