بێنەوە قەومینە چارێ وا بەڵایێ هاتووە

بێنەوە قەومینە چارێ وا بەڵایێ هاتووە (1965)
by مینە جاف
303703بێنەوە قەومینە چارێ وا بەڵایێ هاتووە1965مینە جاف

بە بۆنەی بە دەوڵەت بوونی ئیسرائیلەوە لە ساڵی ١٩٤٨ کە کوللە هەموو گەنم و جۆ و کشتوکالی کوردستانی خوارد

بێنەوە قەومینە چارێ وا بەڵایێ هاتووە تایەفەی کەر لێلمان ئیعلانی حەربی کردووە
هەر وەکوو جنسی یەهوودی لێل عەرەبدا شەڕ ئەکا چی کەری ئەهلی عیراقە گشت لە ژێر بار دەرچووە
گەر دەپرسن چۆن ئەزانیت من کەرێ سوورم هەیە پیاوەکەم چوو باری کا سەیری ئەکەم جرتەبووە
هەر چی هەوڵم دا نەهاتە ژێر ئیتاعە و ڕام نەبوو ناعلاج خۆم لێم سوال کرد بۆ چی وەزعت تێک چووە
زۆر تەقالام کرد لە تەکیا وای جواب دام ئاخری پێی گوتم ئەی بێ مرووەت بۆ چی خۆت وێڵ کردووە
جۆ لە خەڵقی ئادەمۆ تا ساڵی پار و ساڵی حاڵ ڕزقی ئێمە بوو کە چی وا ئێوە زەوتتان کردووە
دوانزە مانگە ڕەنج ئەدەین نۆبار ئەبەین نۆ کار ئەکەین شەو بە شەو لای ئێوە ڕزقی ئێمە دوو گوێل جۆ بووە
وا لە ساڵی پارەوە ئەو گوێلە جۆیەشتان بڕی بۆ خۆتان ئەیکەن بە نان و ئێمەتان گشت کوشتووە
نەک بە تەنها من ئەمین بە هەرچی کەر هەین لە عراق حەفتەیێ پێش ئیستە یەک جار عەهد و شەرتمان کردووە
تا وەکوو یەک کەر بمێنێ یا یەهوودی زیندە بێ دوژمنی کورد و عەرەب بین پاشگەزیش نابینەوە
ئێستە وا ئێوە و خوا ئەی کاردارانی عراق چارەیی ئەم کارەکەن، چون زۆر خراپ ڕێک کەتووە
بێت و جنسی کەر لەگەڵ قەومی یەهووددا ڕێک کەون هەر لە کورد تاکوو عەرەب یەکجاری مەحو ئەبێتەوە
چونکی چی کارمان هەیە گشتی بە کەر تەکمیل ئەبێ عوشرەت و کەیفی هەموومانیش بە مێنگێنەی جووە
جوو ئەگەر لێت بێت بە دوژمن نامێنێ کەیف و سروور کەر ئەگەر عاسی بێت بێژن کەسابەت مردووە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).