بێورە ترسی کە هات بەسەرا
بێورە ترسی کە هات بەسەرا | کونە مشکی بۆ ئەبێ بە سەرا |
نازپەروەر قۆڵی زوو ئەبێ جەمام | سەرما قنگی کەر ئەکا بە حەمام |
خۆی شاردبووەوە لە کون و قوژبن | کەری خۆی لەلا بوو بە ڕموزن |
ئەوەی لە ڕاستی هەژار دلێرە | بە کەر ناوێرێ بە کورتان شێرە |
وتیان تۆ خورمات ئەوێ یا مێوژ | وتی من ناوی خۆم ناوە خورمژ |
کە ئاو بڵق ئەکا و قوت ئەبێتەوە | زۆری پێ ناچێ ئەنیشێتەوە |
ئەو بڵقە ئەڵێ: دەوڵەمەند وایە | کەللەی بایێکی خەڕۆیی تیایە |
نازانێ دنیاش وا بێ بایەخە | ئەوی بمێنێ داڵدە و دایەخە |
چاکە ڕۆژێ دێ کە دێتەوە ڕێت | بەخشەندە نەبی کێ ئەزانێ کێیت |
زمانی چاکیش جێی پارە ئەگرێ | زۆر جار هەژاری پێ دائەمەزرێ |
ئای زمانی بەد، وای پیاوی بەدکار | زمانت بڕن دەمی گۆڕەوشار |
باوجود بەدکار نازانێ ئەمرێ | بە گورزی ئاگر تێی هەڵئەدرێ |
پیاو لە خزمی پیاو نوشوست نابینێ | گۆشت ئەبا و ئێسقان تێک ناشکێنێ |
خەڵک و بێگانە خزم ئەسووتێنێ | کەچی ئاو ئەڕوا زیخ هەر دەمێنێ |
بەڵام بێگانە ئەگەر دانا بێ | خۆشە لە ڕێیدا خۆیشی دانابێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 596
1940/05/09
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|