بێینە سەر باری حەقیقەت دڵم ئێشاوە گوڵم
|
چونکە ئێستە چەشنی بولبول بێ هێلانە و بێ چڵم
|
کۆشی گەرمت ئاشییانەی ڕۆژ و شەوم بوو کە چی
|
بە قەولی ڕەقیبی ناکەس شێواندووتە مەنزڵم
|
وەرزێر باشێکی مەزرعەی حوسنت بووم نازانم بۆ
|
وا بە جارێ ئاگرت بەردایە دەخڵ و حاسڵم ؟
|
هەر بە عیشقی چاوی تۆوە ڕۆژووم دەگرت نازەنین
|
لەو دەمەی تۆ لووتە لا بوویت منیش ڕۆژوو بەتاڵم
|
چاوێ بخشێنە بە خەتی تۆماری سەوداسەرییم
|
جا دەزانی بۆ نیگایەک چەند دەمێکە ماتڵم
|
بێرە سەر ڕەسمی جاران و ڕەحمێ بە حاڵی من بکە
|
بێ ڕەواجە ئێستە سککەم بەدەر لە ڕەویەی عاقڵم
|
ناتیقم گۆیای حەقم دڵگران مەبە دەڵێم
|
گوناهـ لە تۆ بوو کە وا دڵم ئێشاوە گوڵم
|