بێ زەوق و موحیببەت، مەی و مەیخانە دەڵێ چی!
بێ زەوق و موحیببەت، مەی و مەیخانە دەڵێ چی! | بێ نەشئەیی زاتیی، بەت و پەیمانە دەڵێ چی! |
هەر سیدقە؛ دەبا مەردی خودا ڕێگە بەمەقسوود | شێخ و شەمەن و کەعبە و بتخانە دەڵێ چی! |
عاقڵ ئەوەیە: قەیدی عیلاقەی نییە؛ وەک شێت | فەزڵ و هونەری عارف و فەرزانە دەڵێ چی! |
زادی رەهی هاموونی تەریقەت مەبە زاهید | ویردی سەحەر و سەبحەیی سەد دانە دەڵێ چی! |
تۆ ناوی سەری شەمعێ مەبینە، کە دەسووتێ | بنواڕە لە سۆزی دڵی پەروانە؛ دەڵێ چی! |
باتن ئەوەیە مەخزەنی ئەسرارە، سەراسەر | بێ گەنجی حەقیقەت، دڵی وێرانە دەڵێ چی! |
میسباح ئەوەیە: سائیرە نووری لە هەموو جێ | قەندیلی زەڕ و زێوەری کاشانە دەڵێ چی! |
واعیز؛ وەرە یەک هەفتە ئەدەب فێر بە لە لای من | پەندی بەڕیا و لۆمە و ئەفسانە دەڵێ چی! |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|