بێ سوودە ئیش بە غەیری خەیاڵی حوزووری تاق
|
بێ کارە، کار لە کاری خەیاڵاتی پڕ مەراق
|
حاکم کە قازییە، بە قەزایاتی سەر ئەزەل
|
بێ سوودە سەعی لە تەسخیری خوراسان و یا عیراق
|
نەقدی ئەمەل ئەگەر بە سەداقەت دەغەڵ نەبێ
|
موستەغنییە لە مەحەک یا، لە زاخی پڕ سماق
|
میزانی حوکم، کە بە مقامات و تەجرەبەس
|
دەخلی جیایە بەسەر لە شەم و سەمع یا مەزاق
|
هێندێ بەشەر کە قابلە، ئەیداتێ تەخت و تاج
|
هێندێ بە نانی وشکەوە ئەکێشێ بەڵایی شاق
|
باری کەرەم ئەدات بە سولەیمان سەروەری
|
ئەیووب ئیمتەحان ئەکا، بە تەکالیفی لایەتاق
|
جۆگەی خەیاڵە دێتە دەر لە بناوانی کونجی دڵ
|
سولسی هەیە بە مڵکی مەقالاتەوە مەزاق
|
بێستان و باخە عەزیزم خەیاڵاتی شاعیران
|
بێ خۆفی نەقس و بردنی خەڵک بە کەسری جووت و تاق
|
ئەیوان سەرایی خاسە، دەروونی دڵی ئەدیب
|
ڕووتە لە تەکالیفی شمشەکێشی یا سیواق
|
قانع کیفایەتی حاڵی ئەتۆیە بە سالمی
|
بەخشیویە پێت خوا، بەیانات و قەلبی ساق
|