بێ قەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا

بێ قەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا (1934)
by ناری
309298بێ قەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا1934ناری
بێ قەباحەت گەر حەواڵەی تیری موژگانم ئەکا مەنعی ناکەم، خۆشە فریادم، بە خۆشخوانم ئەکا
من کە مەجبوورم، بە مەحکوومی غوڵامانی دەری شۆڕشی عیشقی ڕوخی، موحتاجی دەربانم ئەکا
گەر بە تیری عیشوە جەرگم پارە کا گاهێ بە ناز ماڵی ئاوا بێ بە خەندەی لێوی دەرمانم ئەکا
من شکاتی دڵپەرێشانیم لە گێسوی کردووە ئەو حەواڵەی مەحکەمەی زوڵفی پەرێشانم ئەکا
من بە خۆشخوانی کە مەشهوورم لە باغی عیشقدا ئەو بە سوختەی بولبولی بێ نوتق و نادانم ئەکا
من لە گۆشەی مەدرەسەی عیشقی، مەسائیل حەل ئەکەم ئەو بە شاگردی خەلیفەی دەرسی تیفلانم ئەکا
من بە ئوممێدی عەقیقی لێوی حەککاکی ئەکەم ئەو بە تیفلی عاشقی نارنجی بۆستانم ئەکا
با موشیری چاوەکەی پرسێ لە خونکاری موژەی لەشکری غەمزەی لەسەرچی تیرەبارانم ئەکا؟
گوڵشەنی حوسنی کە چونکە ئاوی ئەشکی دیدەمە خەتتی ڕەعدی ناڵە و گریان و بارانم ئەکا
میم دەمی و ئەلف بینی، چیمە زوڵفی عەنبەری تا وەزیفەم بێ لە ڕوویا، بەندەفرمانم ئەکا
وا موشەووەش بوو، وەکوو حاڵم، خەیاڵم ناریا هەروەکوو وەحشی، بەشەر وەحشەت لە دیوانم ئەکا


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.