بەباڵا: بڵند و بەقەد: شوش و باریک

بەباڵا: بڵند و بەقەد: شوش و باریک (1936)
by ئەدەب
310306بەباڵا: بڵند و بەقەد: شوش و باریک1936ئەدەب
بەباڵا: بڵند و بەقەد: شوش و باریک جەماڵی: ڕووناکیی شەوی هەور و تاریک
بۆن: وەنەوشە؛ زۆر بێ خۆشە بۆ مەزەی دڵ، ماچی خۆشە
لەسەر چی لە من زیزی! مەیلت بڕاوە لەسەر ڕووت پەرێشانە: زوڵفت بڵاوە
شۆخ و شەنگم، حۆری ڕەنگم زۆر برینداری خەدەنگم
جوانیی، بەنەوعێکە، تەعریفی نایە خودایە عەتاکەی بەمن ئەو چرایە
چەندە عەزیزە، زۆر لەزیزە نەرم و ناسک، ئەو تەمیزە
بەگەردن: مینایە؛ بەڕوو: بەفر و خوێنە بەچاوی؛ دەڵێی: بەبر و سەقر و شەهێنە
ڕوح ستێنە، دڵڕفێنە زۆر بەعیشوە و خەمڕەوێنە
نیازی دڵم وایە؛ ئەی نازەنینم هەتا نەمردووم، دیدارت ببینم
ڕۆیی عومرم، کەم بوو سەبرم پێم بدە ماچ، بەڵکو نەمرم
هەتا کەی لە دووریت، بگریەم بناڵم! لە هیجرانی زوڵفت، دەروون کۆی زوخاڵم
دڵ سووتاوە، ڕۆح نەماوە ماچی لێوت: شەکری خاوە
خودایە! دڵی من، چ ڕەنجوورە ئیمڕۆ دوو چاوانی یارم، چ مەخموورە ئیمڕۆ
مەهـ جەماڵم، ڕوو بەخاڵم زۆر غەریبم، پرسە حاڵم
چ خۆشە بەخەلعەت، بدا جورعەیی مەی دڵ و گیان بەپێشکەش لەبی ناسکی کەی
خەندە شیرین، لەعلی ڕەنگین قەسدی جان و غارەتی دین
بەشەوقت: وەکو ڕۆژ، بەڕوو: ماهی تابان چ خۆشە بەنەرمیی بدا یار جوابان
گوڵ: کەلامت؛ خۆشە نامت کەی دەگا دوعا و سەلامت؟
بەشوعلە: وەکو ماه، بەڕوو: ئاوێنەی ساف قەراری گوڵان زوڵم و جەوریش بەئینساف
ڕەنگی زەردم؛ ئاهی سەردم شەربەتی تۆ: دەفعی دەردم
بەدایم خەیاڵم: لەبی خەندە ڕازت قەسەم بەو دوو چاوانی پڕ مەکر و نازت
چەند بەنازی، سیحربازی حەیفە تۆ، وا جادووبازی
عەزیزم، وەرە جەژنە، ماچێ خەڵاتم ئومێدم، بەلوتفی تۆ ئەمڕۆکە هاتم
بۆ بەراتم، بۆ زەکاتم ماچی کوڵمەت: ڕێی نەجاتم
دەروونم لە حەسرەت دیدارت سووتاوە بەجارێ چ عەقڵ و چ فەهم نەماوە
ڕۆحی فیدات بێ،دڵ لەلات بێ من نەماوم، تۆیش حەیات بێ
بەهاران چ مەحزوون دەناڵێنێ بولبول هەتا کەی لە عیشقت، بناڵێنم ئەی گوڵ!
ئەی گوڵی من، سونبولی من ئاورت خستە دڵی من
جوانیی تۆ، لەم عەسرەدا بێ نەزیرە دڵم: مورغی سەحرا، بەدامی تۆ گیرە
مورغی چاکم، زۆر بێباکم حەیفە لەو داوەت هیلاکم
بەغەمزە؛ کە دەڕوا، چ شیرینە لەنجەی سەر و ماڵ؛ فیدای بازنەکەی دەست و پەنجەی
کەسک و سوورن، وەک بلوورن بەفری یەک شەو،نەقشی نوورن
چ ئینسافە ئەی گوڵ! چ قەوماوە دیدەم بە واللە فراقی تو خیلی کشیدەم
پڕ عەزابم، دڵ کەبابم مەستی بێ بەنگ و شەرابم
وەرە تا نەمردووم لە دووری تۆ جانا بدە ماچی کوڵمەت، بەهەدیە و نیشانە
شەکرە سێوت، خۆشە نێوت پێم کەرەمکە: ماچی لێوت
دوو نارنج لە باخی گوڵاندا تەمیزن دوو لیمۆی کاڵ و دوو سێوی لەزیزن
باخی سێوان، گوڵ لە لێوان شێت و شەیدا، کەوتمە کێوان
لە دەوری دوو کوڵمەت:هەیە خاڵی نەخشین سەر و ماڵ فیدای دوو ئەبرۆی ڕەنگین
ئۆهـ لە داوت، زوڵفی خاوت خۆم غوڵامی هەردوو چاوت
عەجایەب بەعیشوە، منت کردووە مەجنوون هەمیشە دەبارێ لە دوو چاوی من: خون
گوڵ دەبارێ، وەک بەهارێ عەتر بەخشە: زوڵفی یارێ
تەماشا: چ زەرد و لە ڕوو ڕەنگ بڕاوم وەکو داری بێ ئاو، شکست و شکاوم
بۆی زوڵفان: عەتر و ڕێحان سینە کاغەز، نەوعی مەرجان
برادەر! بپرسن ئەدەب بۆچ نەماوە لە دووریی گوڵی؛ شووشە گەردن شکاوە
ڕوو چراغە، سینە باغە ساحێبی شەوق و دەماغە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.