بەبێ ڕێ مەڕۆ، هەرچەند قەدبڕ بێ

بەبێ ڕێ مەڕۆ، هەرچەند قەدبڕ بێ (1950)
by پیرەمێرد
305337بەبێ ڕێ مەڕۆ، هەرچەند قەدبڕ بێ1950پیرەمێرد
بەبێ ڕێ مەڕۆ، هەرچەند قەدبڕ بێ نانت گەنم بێ جۆیش هەرزانتر بی
بێوەژن هەرچەند خاوەن دراو بێ تۆ کچ بێنە با، کراسی جاو بێ
دڵدارت نەبێ بەهەشت زیندانە هەرچی دڵ ویستی هەر ئەوە جوانە
کەر کورتان گوم کا و ئێمە بۆی بدرووین دەستی وەیسکەیە و سووژنی پۆڵایین
بە خاڵو خاڵو هات بەلامەوە بوو بە توولەمار دای بە پامەوە
نازداری بەهار چەن شۆخ و شەنگە ئاخ بێ بەینەتە هێجگار ڕەنگ ڕەنگە
کە خوا پیاو سەرخا بە کەس نانەوێ ئەم ئاسمانە، ئەستوونی دەوێ
ئەو کەسەی کە خوا قەدری داوە پێی کەس لێی پرسیوە کە تۆ کوڕی کێی؟
مەسنەد نادرێ بە زۆری چەنە لەم زەویە ڕەقە توورێ هەڵکەنە
ئەوی بە ئاغام بە پاشام فێرە بەراتی دێتە سەر دوو کولێرە
ئاهـ خوێندەواری! نەزانی لایە بۆ کردەوەیشمان ڕەهبەری چایە
کە سرکە توند بێ قاپ ئەقڵیشێنێ لەش کراسی تەسک دائەتڵیشێنێ
قەل ویستی وەک کەو بە خچکە بڕوا ڕۆینەکەی شێوا و واشی بۆ نەلوا
هەموو ڕاوچییەک ئیساغا نییە هەرچی ڕیش سوور بێ هەمزاغا نییە
تەپاڵە ئاگری گڕ ناکاتەوە پاشەرۆک سەوی پڕ ناکاتەوە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 357
1933/03/16


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).