بەحسی دوورییەکەت ئەی نووری بەسەر

بەحسی دوورییەکەت ئەی نووری بەسەر  (1965) 
by مینە جاف

وەڵامی نامەی شاعیر بۆ محەمەد سەعید بەگی ئامۆزای لە کەلار

بەحسی دوورییەکەت ئەی نووری بەسەر با واز لێ بێنین تا چەن ڕۆژی تەر
فەقەت گوێ بگرە ئەی بەرگوزیدە تەوانای دڵ و بینایی دیدە
پاش هەواڵپرسی و ماچ کردنی چاو هاتە لام نامەی پڕ گلە و عیتاو
گوێ بگرە لە من بەرگوزیدەکەم توانای دڵم نووری دیدەکەم
وەک عەیبە کەسێ کورد ناسراو بێ بۆ دوژمنی کورد جگەر خوێناو بێ
هەروایش زۆر عەیبە بۆ ئیسلام زوان مائیلی بە خوو و کردەی غەیرەکان
گەر باوەڕت هەس تۆ قورئان حەقە ئیمانت هەیە ئەمری موتڵەقە
يوم لا ينفع بکە تماشا ئینجا ئەزانیت نەتیجەی دونیا
ئەزانیت ڕۆژێ تێتە ڕێگەمان بێ جێی ماڵ و کوڕ غەیرەز کردەمان
یا بچۆ بۆ لای يخرج الحي جا باش تێئەگەی زینەوبوون هەیە
ئینجا ئەزانیت ڕۆژێ هاتە ڕێت ئەڵحەدسەرای تەنگ بوو بە ماوا و جێت
لە ئەم پێنج فەرزە کە ها لە ناوی تۆ عافل ناوی هەتاکوو ماوی
نە ژن نە برا نە ماڵ نە سەروەت لەو شوێنە نایکا بە پولێ قیمەت
وەختێ ئەزانی وا مەئموورێ هات لە دین و کردار پرسیار ئەکات
پەلت ئەکێشن ئەتبەنە حوزوور ئەتبەنە دیوان داداری غەفوور
دەڵێن کوا نوێژو کوا ڕۆژوو زەکات کوا سەرفترە و حەج کوا چاکە و خێرات
کوا نێکی کردار کوا خاسە و عەمەل تا ڕجات بۆ بکا نەبییی مورسەل
گەر لە سەد یەکێ نەبێ دەسمایەت لای خوا و ڕەسوول بەرز بکا پایەت
جا چۆن ڕووت هەیە بچیتە دیوان چۆن ئەدەی جواو زاتی لامەکان
ئینجا ئەناڵی ئەکەی ڕۆڵە ڕۆ پشت دەس ئەماڵیت ئەکەی ڕۆڵە ڕۆ
عومری بە بێ چوەکەم ڕۆڵە ڕۆ ڕوو زەردی لای حەق بووگم ڕۆڵە ڕۆ
زوان بە ڕۆ ڕۆ ئەتبەنە دواوە غەیرەز جەهننم جێگەت نەماوە
کە من لە دنیا وەها حاڵی بم خەوەردار لە ئەمر زولجەلالی بم
ئەبێ چۆن لەبەر برا و ئامۆزا یا لە بەر کەیف و خۆشی ڕووی دونیا
تەرکی ڕۆژگ و نوێژ یا تاعەت کەم خۆم سەرەفگەندەی قیامەت بکەم

1947/7/20

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse