بەختی کورد تاریک و تونە نایەتە دەفتەر خواسەکەی
|
وەکوو هەزار و یەک شەوە دوورودرێژە باسەکەی
|
ئەی لاو و پیر و کیژوڵەی ئەم کاتە بەدبەخت و شوومە
|
لاپەڕەی میژوو بگەڕێ گەر نیشتمانی و ڕاست ئەکەی
|
***
|
دێنە بەر چاوت چەندەها قۆرت و خۆشی، جەنگ و هەرا
|
چەن ئازادی و نەڕەشێری و چەن زەلیلی چەن ئیفتەرا
|
لەو ساوە هەردەم بە جۆرێ ئازادیی ژینمان چەشتووە
|
هەتا ئێستا هەر ئەیچێژین هۆشمان نەهاتووە بەسەرا
|
***
|
فەلەک یاریمان پێ ئەکا و ئەمانخاتە باسوخواس
|
هەردەم بە جۆرێ بووینەتە گیسکەکەی هەیاسی خاس
|
دەمێ شادی و دەمێ گرین، دەمێ هەرا و دەمێ ئەسرین
|
بەوەش وازمان لێ ناهێنێ خۆی لێ گرتووینەتە مەڵاس
|
***
|
بەڵام سوار ئەو سوارچاکەیە کە کۆڵ نەدا لە مەیانا
|
هەرچەن براکەی بینی لە خوێن و قوڵپەی گریانا
|
ئێستاش ئێمە لە مەیانی جەنگ و زۆراین لەگەڵ ژین
|
پێویستە هەر سەرکەوین و پێمان بڵێن هۆزی دانا
|
***
|
هیچ بەوە دڵسارد نەبن کە ڕەهێڵە و تەرزە و باران
|
نیوەمانی خستە چۆڵی بەبێ یانە لە کۆساران
|
گەر ڕاست ئەکەن دەستیات بگرن لە خواردن و دەرەتانا
|
یاریدەریان بەن پڕ بەدڵ تا دێنەوە دۆخی جاران
|
***
|
گریانم بۆیان دێت پڕ بەدڵ کە ڕۆڵەی کورد و وەها بن
|
نەک هەر من بەتەنیا بگریم پێویستە ئێوەش هەروا بن
|
چونکە وەکوو ئەڵێن، ئەگەر برا لە پشتی برا بێ!
|
کەواتە ئێمەش هەر براین یەک گرن و دڵنیا بن
|
***
|
یەک گرتنە ئامانجمان ئەی هاوخوێنی شیرینانم
|
قەزای هەموو کوردستان و کورد بکەوێ لە گشت گیانم
|
کەواتە بە هەموو جۆرێ یاریدەی لێقەوماوان
|
پێویستی سەر شانمە و بۆ ئەوان پەرێشانم
|